Abdullah Söylemez
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
ئاگری-AA
له ئاگری كه به كه‌شوهه‌وا ساردهكهیهوه ناسراوه، خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵدارین و هه‌موو رۆژێكیشیان بۆ له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان به گه‌شتێكی قورس ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
سه‌رمای زستان، كاری ئاژه‌ڵداره‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵوی سه‌خت كردووه.
له گوندی تۆكلوی خواروو كه ته‌نیا ٦ كم له شارۆچكی تاشلجای ئاگریه‌وه دووره‌وه، ئاژه‌ڵداران ئه‌و گژوگیایه‌ی له‌زستاندا كۆیان كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ كادا، هه‌موو رۆژێك به رێبواریهكی سه‌خته‌وه ده‌یگه‌یه‌ننه ئاژه‌ڵه‌كانیان.
له‌ناوچه‌كه پله‌ی گه‌رما زۆر جار ٢٠ پله ژێر سفره‌و ئاژه‌ڵداران ناچارن به‌كۆڵ كاو گژو گیای كۆكراوه له دووری یه‌ك كیلۆمه‌تره‌وه بهێنن بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان.
محه‌مه‌د بوڵوت له‌لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی به‌فرو سه‌رماوه كاره‌كه‌یان زۆر سه‌خته.
ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه له ٣٠ ساڵیه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌یه‌و له هاویندا گیا‌و كا له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له زستاندا بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌به‌ن ئه‌ویش به رێگایه‌ی زۆر ئاسته‌مدا به‌هۆی به‌فره‌وه كا و گیاكان ده‌ده‌ن به‌كۆڵیاندا تا ده‌یگه‌یه‌ننه ئاژه‌ڵه‌كان.