Abdullah Shukur
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
ئەنتاڵیا
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "لەگەڵ گۆڕانکاری دەستوور ئیتر ھیچ دەسەڵاتێکی سەپێنراو ھیچ کەسێکی شێت ناتوانێ ئەم وڵاتە بەرەو دواوە ببات. ھەمیشە بە ھیوا و پێداگرییەوە سەیری داھاتوو دەکەین. لەگەڵ پەسندکردنی سەرکۆمارمان قۆناغی بڕیاردانی خەڵک دەستیپێکردووە. ئینشائەڵڵا لە ١٦ی نیسان دەچینە سەر سندووقی دەنگدان و ھەنگاو بۆ تورکیایەکی بەھێز دەھاویّین".
یڵدرم لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە شاری ئەنتاڵیا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئەمڕۆ ھەنگاوێکی نوێ بە مەبەستی خزمەتکردنی گەل ھاوێژراوە.
یڵدرم رایگەیاند کە بە بڕی ٦٥٠ ملیۆن لیرە ٦٢ پڕۆژەیان لە شاری ئەنتاڵیا بەگەڕخستووە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا لە سەروبەندی ھاویشتنی ھەنگاوێکی گرنگن بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتی لە وڵات.
یڵدرم گوتیشی: " لەگەڵ گۆڕانکاری دەستوور ئیتر ھیچ دەسەڵاتێکی سەپێنراو ھیچ کەسێکی شێت ناتوانێ ئەم وڵاتە بەرەو دواوە ببات. ھەمیشە بە ھیوا و پێداگرییەوە سەیری داھاتوو دەکەین. لەگەڵ پەسندکردنی سەرکۆمارمان قۆناغی بڕیاردانی خەڵک دەستیپێکردووە. ئینشائەڵڵا لە ١٦ی نیسان دەچینە سەر سندووقی دەنگدان و ھەنگاو بۆ تورکیایەکی بەھێز دەھاویّین".
یڵدرم جەختی لەوە کردەوە کە ئیتر بڕیار لەدەستی گەلە و ئەوانیش بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویست لە ھەموو شوێنێکی وڵات.