Salih Bilici
28 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
به‌رلین - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ راویژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند: "هه‌زاران ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له‌ئه‌ڵمانیان. ئه‌وه راستییه‌كه كه به‌شێوازێكی هه‌ڕه‌مه‌كی و له شوێنه جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ژین".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ راویژكاری ئه‌ڵمانیا مێركڵ كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و میركڵ نزیكه‌ی كاتژمێرێك و 20 خوله‌كی خایاند.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و راویژكاری ئه‌ڵمانیا مێركڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێركڵ گه‌یشتینه یه‌ك بۆچوون له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی هاریكاری كه ماوه‌یه‌كه كار ناكات".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌پلانیاندایه به‌زووترین كات ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی دیكه‌ش جێبه‌جێبكه‌ن.
سه‌باره‌ت به سووریا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "توركیا له بابه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌دا به‌رپرسیارێتیی گه‌وره له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌رله هه‌موویان له قه‌یرانی سووریادا".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وه‌ك بواره‌كانی دیكه توركیا له‌بواری ئابووریشدا ئاماده‌كاریی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك و هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وانه له‌ناوببات.
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و داواكارییه‌كانمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تاوتوێ كرد".
گوتیشی: "توركیا و ئه‌ڵمانیا له قۆناغی خێرای قه‌یرانی په‌نابه‌ریدا به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆ گرت و، به فیداكاریی ئه‌و قۆناغه‌یان هێواش كرده‌وه".
ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گرنگی به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و گوتی: "هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاش له‌وباره‌وه و په‌یامه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین".
گوتیشی: "پێموایه به‌و متمانه‌یه‌ی به یه‌كترمان هه‌یه له هه‌ركوێیه‌ك كه‌سێكمان ده‌ستگیركرد راده‌ستی بكه‌ین، ئه‌وه‌ش كاره‌كه‌مان ئاسان ده‌كات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران رایگه‌یاند: "ئه‌مه له‌ڕووی ئارامی و خۆشگوزه‌رانیی وڵاته‌كانمانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه، گرنگیی زۆری هه‌یه".
سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "نه من مافی ئه‌وه‌م هه‌یه ره‌خنه له سیستمی یاسا و دادگاكانی ئه‌ڵمانیام هه‌یه، نه ئێوه‌ش مافی ئه‌وه‌تان هه‌یه ره‌خنه له سیستمی دادگای توركیا بگرن".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌دان ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ له ئه‌ڵمانیادان.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دادگا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ته‌نانه‌ت له وڵاتی خۆشمدا كات هه‌بووه كه بڕیارانێك دراون به دڵم نه‌بووه. به‌ڵام كه‌وتوومه‌ته حاڵه‌تی پابه‌ندبوونه‌وه. رێزی ده‌گرین یان نایگرین ئه‌وه بابه‌تێكی جیایه".
له‌باره‌ی خوانی به‌یانی كه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ مێركڵ ئه‌نجامیده‌دات ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی توركیا-ئه‌ڵمانیاوه به‌گرنگ ده‌زانم. سبه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دادگا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "دادگای توركیا، ئه‌وانه‌ی پێویست بووه ئازاد بكرێن بەبێ دەستبەسەرکردنیان، دادگایی كردوون و ئازادكراون".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی جان دوندار، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "توركیا مافی خۆیه‌تی تاوانبارێكی وه‌ك جان دوندار داوابكاتهوه كه سزای پێنج ساڵ و 10 مانگ زیندانیی بۆ ده‌ركراوه. ئێستا ئه‌م كه‌سه (جان دوندار) به‌پێی دادگای توركیا تاوانباره، سیخوڕه، نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تی گواستووه‌ته‌وه".