Mazın Asad
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
مەدینە - AA
بە مەبەستی بەجێھێنانی فەریزەی حەج، بە ھەزاران حاجی گەیشتنە مەدینە و یەکەم نوێژی ھەینیان لە مزگەوتی نەبەوی کرد.
بە ھەزاران حاجی چەند کاتژمێرێک بەر لە دەستپێکردنی نوێژی ھەینی، روویان لە مزگەوتی نەبەوی کرد. نوێژکەران بەھۆی قەرەباڵغی و گەرماوە، زۆربەیان لە حەوشی مزگەوتی نەبەوی نوێژەکانیان کرد.
-٣٠٠ ھەزار حاجی بۆ مەدینە ھاتوون
ئاماژە بەوە دەکرێت تاوەکو ئێستا نزیکەی ٣٠٠ ھەزار حاجی بۆ مەدینە ھاتبن.
دەزگای ئیدلای سەر بە حکوومەتی سعوودیە راگەیەنراوێکی لەبارەی ژمارەی ئەو حاجیانەی بۆ مەدینە ھاتوون بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "لە چوارچێوەی بەجێھێنانی فەریزەی حەج تاوەکو ئێستا نزیکەی ٣٠٠ ھەزار حاجی بۆ شارەکە ھاتوون و ئەم ژمارەیە رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە".