Mazın Asad
28 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2017
نیویۆرک - AA
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە بۆرسەی نیویۆرک کۆی کردووەتەوە، دوێنێ دوای ئەوەی بەھای پشکی فەیسبووک بە ١٧٠.٤٤ دۆلار داخرا، ئەمڕۆ بە رێژەی سەدا ٠.٧ بەرزبووە و گەیشتە ١٧١.٥٨ دۆلار. بەم پێیەش بەھای کۆمپانیای فەیسبووک گەیشتە ٤٩٧ ملیار دۆلار.
لە لایەکی دیکەوە دوای ئەوەی دوێنێ پشکەکانی کۆمپانیای ئامازۆن بە ١.٠٤٦.٠٠ دۆلار مامەڵەی لەگەڵ کرا، ئەمڕۆ پشكەکان بۆ ١.٠٠٨.٨٠ دۆلار دابەزی و بەم پێیەش پشکەکان بە رێژەی سەدا ٣.٥ کەمیکردەوە. بەھای کۆمپانیای ئامازۆن بۆ ٤٨٢ ملیار دۆلار دابەزی.
کۆمپانیای فەیسبووک ئەمڕۆ کۆمپانیای ئامازۆن لەدوای خۆی جێھێشت و بوو بە چوارەم بە نرخترین کۆمپانیای جیھان.