Hemin Hüseyin
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2017
هەولێر-AA
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا رەتیدەکاتەوە ھیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی هەبووبێت.
دەقی راگەیێندراوەکە: -
لە ژمارەیەک میدیا و دەزگای راگەیاند وا بڵاوکراوەتەوە کە لە دوو رۆژی رابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە کردووە.
لێرەدا بە گشت لایەک رادەگەیێنین کە ئەم ھەواڵە راست نییە و جەنابی سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەم رۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە.
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان
د. ئومێد سەباح