ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە بارەی کارەساتەکەی مووسڵ کۆبوونەوە
- ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرکۆمار، بەرھەم ساڵح و سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی نائاساییان ئەنجامدا
Baghdad
بەغدا - AA
ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرکۆمار، بەرھەم ساڵح و سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی نائاساییان ئەنجامدا لە بارەی کارەساتی شاری مووسڵ، کە دەیان قوربانی بێ تاوانی لێکەوتەوە، هاوكات تاوتوێ بارودۆخی شارەکەیان بەگشتی كرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جهخت له پشتیوانی رێوشوێن و ھەنگاوەکانی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیران تایبەت بە رووداوە دڵتەزێنەکەی مووسڵ کرایهوه.
ههرسێ سهرۆکایهتی لە سەر زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئیداری و ئەمنی و ئابووری رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەڕێوەبردنی شارەکە، ھەروەھا جەختیان لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەپەلە بۆ سزادانی کە متەرخەمان و سەبەبکارانی روودانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە و چارەسەرکردن ھۆکاری رووداوەکە و رێگانەدان بە دووبارە بوونەوەی کرایەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە قەرەبووكردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و جێبەجێکردنی داوا رەواکانیان لە ڕێگای پێکھێنانی لێژنەیەکی پەیوەست بە سێ سەرۆکایەتییەکەوە کرا.
هاوكات بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکە کرد و ھیوای خێرا چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست.