Mazın Asad,Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا -AA
بە مەبەستی رێگری کردن لە راگەیاندنی سەربەخۆیی لەلایەن هەرێمی کەتەلۆنیاوە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر گشتپرسی ئەنجامدا و تیایدا لە سەدا ٩٠ی هاوڵاتیان بە بەڵی دەنگیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان، حکوومەتی ئیسپانیا گەمارۆیی ئابووری دەخاتە سەر کەتەلۆنیا.
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی، وەزیری ئابووری ئیسپانیا لویس دێ گویندۆس گوتی: " قۆناغی گواستنەوەی کۆمپانیاکان بۆ دەرەوەی ناوەندی کەتەلۆنیا-مان خێرا کردووە".
دێ گویندۆس گوتی:"دڵتەنگین بەوەی کە بەناچاری سەیر دەکەن کە چۆن بەهۆی سیاسەتی هەڵە و نابەرپرسانە کۆمپانیاکان بۆ دەرەوەی کەتەلۆنیا دەگوازرێنەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە وەک حکوومەت هەردەم لە پاڵ کۆمپانیاکانی کەتەلۆنیا دەبن و گوتیشی: " دەرچوونی بانکی " Sabadell " و کۆمپانیای " Oryzon " بە ئارەزووی خۆیان بوو بۆ دەرەوەی کەتەلۆنیا.
لەلایەکی دیکەش بەهۆی ناروونی دۆخەکەوە هەریەک لە بانکی "Caixa " و کۆمپانیاکانی "Gas Natural" و "Freixenet" کارەکانیان دەست پێکردووە بۆ گواستنەوەی بینای سەرەکی کۆمپانیاکە بۆ دەرەوەی بارسێلۆنا.
گوتەبێژی حکوومەتی ئیسپانیا، ئینیگۆ مەندەز دی ڤیگۆ ئاماژەی بەوە دا کە لە پێناو رێگریکردن لە ھەنگاوەکانی سەربەخۆیی ھەرێمی کەتەلۆنیا، لە بڕیارەکانیان بۆ بەرژوەندی گشت ئیسپانییەکان بەردەوام دەبن.
دی ڤیگۆ بانگەوازی بۆ حکوومەتی ھەرێمی کەتەلۆنیا کرد و رایگەیاند: "بۆ یاسا بگەڕێنەوە. ئەگەر ئەمە بکەن، ئەوا بەرامبەر یەکتر دادەنیشین و دەست بە گفتوگۆ دەکەین".
-ھۆشداری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرھێنەران لە ئیسپانیا
سندووقی دراوی نێودەوڵەتی ھۆشداری دا بەوەی کە بەھۆی جموجۆڵی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا، رەنگە نادیارییەک لە ئابووری ئیسپانیا بێتە ئاراوە.
بەرپرسی مێزی ئیسپانیا لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، ئاندریا شیچتر رایگەیاند: "نادیاری چارەنووسی کەتەلۆنیا و درێژبوونەوەی گرژییەکان، کاریگەری لەسەر متمانە و بڕیاری وەبەرھێنەرا دروست دەکات".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کەتەلۆنیا، کارلۆس پوگدیمۆنت داوایکرد لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە لە ١٠ی ئەم مانگە گوتارێک لە کۆبوونەوەی پەرلەمان پێشکەش بکات.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە داواکارییەکەی کارلۆس پوگدیمۆنت بۆ ھاوێشتنی ھەنگاوی راگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایەنانە بێت و رەنگە دادگای دەستووری ئەم داواکارییە رەت بکاتەوە.