Abdullah Shukur
04 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شا سەلمانی سعوودیە، جەژنی پیرۆزبایی لە گشت ھاووڵاتیانی سعوودیە کرد. ھاوکات ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی وڵاتی سعوودیەی کرد و داوای لێ خۆشبوونی بۆ قوربانیان کرد. ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە شا سەلمان و گشت ھاووڵاتیانی سعوودییە کرد, ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی وڵاتی سعوودیەی کرد و داوای لێ خۆشبوونی بۆ قوربانیان کرد. ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
راشگەیەنرا کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو سەرۆکەکە جەختیان لە بەھێزکردنی پەیوەندی ھەردوو وڵات کردووەتەوە.
ھاوکات شا سەلمانیش پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لەگشت ھاووڵاتیانی تورکیا کرد.