Mazın Asad
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو بەشداری لە کۆبوونەوەی رێکخراوی ھاریکاری ئابووری دەریای رەش لە شاری سوچی رووسیا دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەست کەوتوون، چاوشئۆغڵو لە ١ی تەمووز لە شاری سوچی بەشداری لە کۆبوونەوەی رێکخراوی ھاریکاری ئابووری دەریای رەش دەکات.
پێشتر رووسیا لەوبارەیەوە داوەتننامەیەکی ئاراستەی تورکیا کردبوو.
تورکیا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی ھاریکاری ئابووری دەریای رەش کە لە وڵاتانی ئازەربایجان، ئەرمینیا، جۆرجیا، مۆلدۆڤا، فێدراسیۆنی رووسیا، ئۆکراینا، بولگاریا و رۆمانیا پێکدێت کە بێجگە لە ھەماھەنگی ئابووری، ئەرکی بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە دەوروبەری دەریای رەش لە ئەستۆیە.