Abdullah Shukur
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
ئەنقەرە
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان نامەیەکی بۆ سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین ناردووە.
کاڵن راشیگەیاند کە ئەردۆغان لە نامەکەدا دڵگرانی خۆی بەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە رووسییەکە نیشانداوە و گوتوویەتی: "دەمەوێ دووبارە ھاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی ئەو فڕۆکەوانانە دەردەبڕم کە گیانیان لەدەستداوە. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەیان دەکەم".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن راشیگەیاند کە لەبارەی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و رووسیا و ھەنگاونانی پێویست لەمبارەیەوە رێککەوتوون.