Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2016
- نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ئێرانی، رەزا عه‌لیجانی: "ئه‌و كه‌سانه بێ ئه‌وه‌ی به دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكرێن ئه‌و سزایانەیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی درابووه پاڵیان، به‌زۆری ئه‌شكه‌نجه دانیان پێدا ناوه. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه سزای له‌سێداره‌دانه‌كان سیاسین و به‌مه‌به‌ستی فشار و ترساندن به‌كاردێن."
- محه‌مه‌د جه‌واد ئه‌كبه‌ریان :"ئایا ده‌بێت دادگاییكردنێكی به‌په‌له بۆ ئه‌م كه‌سانه ئه‌نجامدرابێت؟ ئه‌م پرسیاره به‌ڵگه‌ی ته‌واوی ده‌وێت بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی".
ئه‌وانه‌ی کە كاردانه‌وه له‌دژی له‌سێداره‌دانی ٢٠ كوردی سوننه مه‌زهه‌ب له ئێران نیشان ده‌ده‌ن، پێیان وایه قۆناغی دادگاییكردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه نه‌چووه.
داواكاری گشتیی پارێزگای كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو له گرتووخانه‌ی ره‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج كه بانگه‌شه ده‌كرێت ئه‌ندامی رێكخراوی ته‌وحید و جیهادن و له‌كرده‌ی تیرۆریستییه‌وه تێوه‌گلاون، له‌سێداره‌دراون.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی داواكاری گشتیی ئێران، محه‌مه‌د جەعفەر مونته‌زه‌ری رایگه‌یاند، ٢٠ كه‌س له‌سێداره‌دراون و گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره دراون، تاوانه‌كانیان لهدۆسیهكانیاندا دیاریكراوه و قۆناغی دادگاییكردنیان له‌چوارچێوه‌ی یاساكاندا به‌ڕێوه‌چووه".
وه‌زاره‌تی هه‌واڵگریی ئێرانیش رایگه‌یاندبوو، ١٠٢ ئەندامی رێكخراوی ته‌وحید و جیهاد ده‌ستگیركراون و دوای قۆناغی دادگاییكردنیان، هه‌ندێكیان سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ناڕه‌زایی كوردانی رۆژهه‌ڵاتدا، ئێران كوردانی ئۆپۆزسیۆنی خستووه‌ته ریزی سوننه تهكفیرچی و جیهادییه‌كانه‌وه، ئهوەیش كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی لێكهوتهوه. شاره‌زایانیش پێیان وایه، ئه‌وانه‌ی له‌سێداره‌دراون، قۆناغی دادگاییكردنیان بە شێوەیەکی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌نه‌چووه.
نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ئێرانی، ره‌زا عه‌لیجانی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌وباره‌وه گوتی: "ئه‌و كه‌سانه بێ ئه‌وه‌ی به دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكرێن ئه‌و سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی درابووه پاڵیان، به‌زۆری ئه‌شكه‌نجه دانیان پێدا ناوه. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه سزای له‌سێداره‌دانه‌كان سیاسین و به‌مه‌به‌ستی فشار و ترساندن به‌كاردێن."
عه‌لیجانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا کە ده‌كرێت ئێران به‌م سزایانه مه‌به‌ستی بێت سوننه‌كانی وڵاته‌كه‌ی چاوترسێن بكات، ئهوەیش به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌نێوان ئێران و سعوودیه‌دا هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هاوڕێكانی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له‌سێداره‌دران وه‌رگیراوه، تاوانێكی هێنده گه‌وره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه كه شایانی لەسێدارەدان بن و زۆرێكیان بێ ئاگابوون له دۆخه‌كه.
له‌لایه‌كی دیکەوە پسپۆڕی ئێرانی له‌بواری زانستهکانی ئایینی، محه‌مه‌د جه‌واد ئه‌كبه‌ریان جه‌ختیكرده‌وه، بڕیاره‌كان بێ دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه ده‌ركراون و گوتی: "ئایا ده‌بێت دادگاییكردنێكی به‌په‌له بۆ ئه‌م كه‌سانه ئه‌نجامدرابێت؟ ئه‌م پرسیاره به‌ڵگه‌ی ته‌واوی ده‌وێت بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی".
زانای ئایینی سوننه مه‌زهه‌بی ئێران، موسته‌فا عه‌بدولعه‌زیز سه‌لیمی لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، له‌سێداره‌دانی گه‌نجانی سوننه مه‌زهه‌ب له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، داكۆكیكارانی مافەکانی مرۆڤ و یاساناسهكانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.