Abdullah Shukur
24 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2016
حەلەب
ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی کە لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی رژێمی سووریا و رووسیا بۆ سەر شاری حەلەب کوژراون، گەیشتە ٩٢ کەس. ھاوکات لەوەتەی راگەیاندنی ئاگربەستی ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٥٩ کەس.
یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی شاری حەلەب بەناوی نەجیب ئەنساری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەسەد و رووسیا بە درێژای رۆژ بۆ سەر شاری حەلەب بەردەوام بووە.
راشیگەیاند کە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی کە لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی رژێمی سووریا و رووسیا بۆ سەر شاری حەلەب کوژراون، گەیشتە ٩٢ کەس. ھاوکات لەوەتەی راگەیاندنی ئاگربەستی ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٥٩ کەس.
ھاوکات دوینێ لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی رووسیا و سووریا بۆ سەر شاری حەلەب ٨٦ سڤیل کوژران و نزیکەی ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی و نەخۆشخانە گەڕۆکەکانی شاری حەلەب بەدەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لەوەتەی ١٩ی ئەیلول لە ئەنجامی ھێرشی رژێمی سووریا و رووسیا ٣٥٩ سڤیل کوژراون و ١٤٠٧ کەسیش برینداربوون.
رێکەوتنی ئاگربەستی بە نێوەندگیری رژێم و ئەمریکا و رووسیا لە ١٢ی ئەیلوول بەسترابوو، ھاوکات لە ١٩ی ئەیلوولیش کۆتایی ھات بوو.