Fahrettin İbrahim
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2016
هەولێر
بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، بڕیارە 61 پێشمەرگە کە لە شەڕی دژ بە داعش بریندار بوون، رەوانەی تورکیا بکرێن.
بە پێی زانیارییەکان 61 پێشمەرگە کە لەشەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش برینداربوون بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سبەی رەوانەی تورکیا دەکرێن.
بڕیارە ئەم پێشمەرگانە لەسەر ئەرکی حکوومەتی تورکیا لە ئەنقەرە چارەسەری پزیشکییان بۆ بکرێت.
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی تورکیا محەممەد ئاکیف ئینام و خانەوادەی بریندارەکان، پێشمەرگە بریندارەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە رەوانەی تورکیا دەکرێن.
زانراوە کە لەم رێوڕەسمەدا بەرپرسانی هەرێم لەوانەش وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، کەریم سنجاری ئامادە دەبێت.