Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئاگر لە کارگەیەکی کۆنی پێڵاو لە ناوچەی بایکۆز لە ئیستانبوڵ کەوتەوە کە لەئێستادا وەک شوێنی بەرهەمهێنانی فیلم بەکار دەهێنرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ناوچەی بایکۆز بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە کارگەیەکی کۆنی پێڵاو دروست بوو کە لە ئێستادا ئەو شوێنە وەک گۆڕەپانی بەرهەمهێنانی فیلم بەکاردەهێنرێت.
دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنەکە.