چاوش‌ئۆغڵو: "به‌ره‌نگاری سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بووینه‌ته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین"
مەولود چاوش‌ئۆغڵو: - "لەچوارچێوەی بنەما دانەبڕاوەکانی ئاسایش چاوەڕوانی شەرعی و سرووشتی خۆمانە کە داوای نیشاندانی پاڵپشتی لە هاوپەیمانەکانمان بکەین. ئەمە تەنیا بەوە کۆتایی نایەت بڵێن 'لە نیگەرانییە شەرعییەکانی تورکیا تێدەگەین'.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: "لەچوارچێوەی بنەما دانەبڕاوەکانی ئاسایش چاوەڕوانی شەرعی و سرووشتی خۆمانە کە داوای نیشاندانی پاڵپشتی لە هاوپەیمانەکانمان بکەین. ئەمە تەنیا بەوە کۆتایی نایەت بڵێن 'لە نیگەرانییە شەرعییەکانی تورکیا تێدەگەین'. دەبێت بە روون و ئاشکرا ئەو پاڵپشتیە ببینین".
سكرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ کە بە سەردانێکی فەرمی لە تورکیایە، لە ئۆفیسی دۆڵمه‌باخچه‌ی كۆشكی كۆماری لە ئیستانبوڵ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان رێکخست.
چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە سەردانەکەی ستولتنبێرگ پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، هاوکاتە لەگەڵ قۆناغێکی هەستیاری وەک دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی کە ئامانج لێی سەقامگیری ئارامی تورکیایە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی رایگەیاند: "ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئامانجی ئەوەیە کە هەڕەشەی تیرۆر کە لەودیو سنوورە نیشتمانییەکانمانەوە دروست بووەو دەکەوێتە سنووری باشووری رۆژهەڵاتی ناتۆوە کۆتای‌یان پێبهێنرێت و لەم ڕووەوە زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی خاکی هاوپەیمانی".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا (لەگەڵ ستولتنبێرگ) زانیارییمان دایه به‌ڕێز سكرتێری گشتیی(ناتۆ) له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی. جارێكی دیكه جه‌ختمان له چاوه‌ڕوانییمان له هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان و هاوپه‌یمانه‌كانمان له نیشاندانی هاوپشتیی به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ماندا، كرده‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر ئاستی نیشتیمان و لەنێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا کە ناتۆ-ش یەکێکە لەوانە وه‌ك توركیا باسمان لەوە کردووە کە تا ئه‌مڕۆ بێ ئه‌وه‌ی جیاوازیی بكه‌ین، به‌ره‌نگاری سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بووینه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە تورکیا لە باشووری رۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتییەکەدا بۆ بەردەوامی دان بە سەقامگیری لەو ناوچەیەدا رۆڵێکی گرنگی لەئەستۆ گرتووەو دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئەستۆ گرتنی ئەو رۆڵە.