ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

چاوشئۆغڵو: ''ئەگەر نەکشێنەوە، ئۆپەراسیۆن دەست پێ دەکاتەوە"

چاوشئۆغڵو: - وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-یەوە دەبینین کە پرۆپاگەندە و تۆمەتمان لە دەرەوە ئاراستە دەکرێت. ئەم دەستەواژەی تورک-کوردە زۆر هەڵەیە، کوردەکان دوژمنی ئێمە نین".

Çiğdem Alyanak, Andaç Hongur, Rewa Mahmood Hasan  | 21.10.2019 - نوێکردنەوە : 22.10.2019
چاوشئۆغڵو: ''ئەگەر نەکشێنەوە، ئۆپەراسیۆن دەست پێ دەکاتەوە"

Istanbul


ئیستانبوڵ - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-یەوە دەبینین کە پرۆپاگەندە و تۆمەتمان لە دەرەوە ئاراستە دەکرێت. ئەم دەستەواژەی تورک-کوردە زۆر هەڵەیە، کوردەکان دوژمنی ئێمە نین".

مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی بەشداریکردن لە دیداری TRT Worldدا کە لەژێر ناوی "بەجیھانیبوون، ھەڕەشە و دەرفەتەکان"دا سازکراوە و ژمارەیەک پرسی گرنگی تیایدا تاوتوێ دەکرێت، گوتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە هیچ وڵاتێکی جیهان بەتەنیا رووبەڕووی هەڕەشەکان نەبۆتەوە، هەربۆیە هاریکاریی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە و مەرجیشە و گوتی:

"بەڵام لێرە هەندێک کێشە هەیە؟ چین ئەو کێشە سەرەکییانە؟ سەرەتا گرووپە سیاسییەکان و کەسانی سیاسیی پشتگیری لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن تەنها لەبەر ئەوەی خاوەن هەمان بیروبۆچوونن... ئێستا بەتایبەت گرووپە چەپڕەوە توندئاژۆکان بەتایبەت لە ئەورووپا لە هەوڵدان کە پەکەکە لە لیستی رێکخراوی تیرۆریستی دەربهێنن. چونکە خاوەن هەمان ئایدۆلۆجیای کۆمۆنیستی مارکسیست، لینینیست-ن. ئێمە لەگەڵ هیچ جۆرە سیاسییەتکردن و ئایدلۆجیای پارتێکی سیاسییدا کێشەمان نییە. دەمەوێت ئەوە بڵێم.

دووەمینیشیان ئەوەیە؛ تیرۆریستەکان لە لایەن لایەنی سێیەمەوە بۆ بەرەنگاری وەک بریکار بەکاردەهێنرێن. بۆ نموونە یەپەگە، بۆ بەرەنگاری دژبە داعش بەکاردەهێنرێت، بەڵام خۆیان بەردەوامن لە رۆژەڤی جوداخوازیان. هەربۆیە پێش ئەوەی باسی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی بکەین دەبێت بزانین چیمان دەوێت؟ تورکیا چی لە سووریا دەوێت؟ دەمەوێت باس لەمە بکەن. سەرەتا تورکیا پشتگیری تەواوی پرۆسەی سیاسیی ئێرە دەکات. نەک چارەسەرێکی سەربازی. لەو بڕوایەداین کە تاکە رێگەی چارەسەریی پێکدادانەکانی سووریا لە رێگەی سیاسییەوە دێتە کایەوە. وەک زامنکارانی ئاستانا لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی هۆکاری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی گوتی:

"پەیەدە-یەپەگە رۆژە بەڕۆژ بەهێزدەبوو و هێرشەکانی بۆسەر تورکیا زیادی دەکرد، بەتایبەت لە ناوچەی باکووری سووریا بەکردەوە بینیمان، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام ئەمەمان بە هاوپەیمانەکان دەگوت، بەڵام هەندێک لە هاوپەیمانەکانمان بەتایبەت ئەمریکا دوای لە چالاکی خستنی داعش بەردەوامبوون لە پێدانی چەک. بۆچی بەردەوامبوون لە پێدانی چەک بە رێکخراوێکی تیرۆریستی. دوای ئەوەی کە داعش ئەم رووبەڕووبوونەوەیەی دۆڕاند؟ لەم نێوەندەدا یەپەگە، پەیەدە بەبێ جیاوازی فشاری دروستکرد لەسەر عەرەبەکان، تورکمانەکان بە کوردەکانیشەوە. ئێمە بۆیە ئۆپەراسیۆنمان دەستپێکرد. ئیدارەی ترەمپ بگرە خودی خۆیشی، داوایانکرد کە پێکەوە ناوچەی ئارام دروست بکەن. دروستکردنی ناوچەی ئارام بیرۆکەی چەند ساڵ لەمەوبەری ئەردۆغان بوو. پێکەوە لەگەڵ ئەمریکادا هەوڵی ئەوەمان دا کە ناوچەی ئارام دروست بکەین، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین، ئیدارەی ئاسایشی ئەمریکا راسپاردە و بەڵێنەکانی سەرۆکەکەیان جێبەجێ نەکرد. بینیمان کە یەپەگە بەهیچ شێوەیەک نەکشایەوە. چەکەکان لە یەپەگە نەسەندرایەوە. سەرەڕای ئەمە، چەکی زیاتر درا بە یەپەگە، ئێمە لەسەر زەوی لە هەوڵی دروستکردنی ناوچەی ئارام بووین لەگەڵ ئەمریکا لە لایەکی ترەوە ئەمریکا، چەکی بۆ یەپەگە دەنارد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın