روونكردنه‌وه‌ی پنتاگۆن له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هێرشی سه‌ر بنكه‌ی ئه‌مریكی له كۆبانی
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن): ''ئاگادارین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك خاڵێكی چاودێری سه‌ربازیی روویداوه له نزیك كۆبانی، نه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی''.
Washington DC
واشنتۆن - AA
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نزیك خاڵێكی چاودێری سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك كۆبانی له سووریا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له لایه‌ن كێوه ئه‌نجامدراوه.
به‌رپرسێكی پنتاگۆن كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه رایگه‌یاند: ''ئاگادارین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك خاڵێكی چاودێری سه‌ربازیی روویداوه له نزیك كۆبانی، نه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی''.
به‌رپرسه‌كه باسی له‌وه كردووه كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ، راشیگه‌یاند: ''له‌و هێرشه‌دا هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه. هێشتا نازانرێت هێرشه‌كه له لایه‌ن كێوه ئه‌نجام دراوه''.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ''پێمان وانییه ئه‌وه هێرشێكی به ئه‌نقه‌ست بووبێت بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكی''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن