تره‌مپ داوا له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كات له‌سه‌ر سنوور بكشێته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: - "كورده‌كان (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه به درێژایی سنووری توركیا بە قوڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر (٢٢ میل) بكشێنه‌وه و ئه‌مه‌ش باشه".
Washington DC
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه مه‌یلی كشانه‌وه‌یان هه‌یه له سنووری توركیا و هیوای خواست ئه‌و رێكخراوه له‌وێ بكشێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له واشنتۆن له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی گوتی: "پێشتر له نێوان عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیادا مابووین، ئه‌مجاره له نێوان توركیا و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه تیادا ماوین. كورده‌كان (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه به درێژایی سنووری توركیا بە قوڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر (٢٢ میل) بكشێنه‌وه و ئه‌مه‌ش باشه. واز له ئه‌وان (توركه‌كان) بهێنن با سنووره‌كان بۆ ئه‌وان بن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكاش له ناوچه‌كه گوتی: "له كاتێكدا سنووری خۆمان پێ ناپارێزرێت ناتوانین سه‌ربازانمان ٥٠ ساڵی دیكه له سنووری توركیا و سووریا بهێڵینه‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بڕیاره‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت ده‌بێت به ئامانجی میدیاكان و گوتی: "ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یش بڕیارم دابووایه و گووتبام ده‌مێنینه‌وه، ده‌جه‌نگین و توركیا شكست پێده‌هێنین دیسانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی سه‌یر بكه‌ن چ بڕیارێكم داوه نه‌فره‌تیان لێده‌كردم".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: "هیوادارم بكشێنه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ت نه‌بێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێزێكدا كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن