ئەردۆغان: "ئەگەر بەڵێنەکە نەبرێتە سەر لە کوێی ئۆپەراسیۆنەکەدا بووبین، پێداگیرانەتر بەردەوام دەبین"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەگەر بەڵێنەکە نەبرێتە سەر، لەو خولەکەوە کە ١٢٠ەمین کاتژمێر تەواو دەبێت لە کوێی ئۆپەراسیۆنەکەدا بووبین، پێداگیرانەتر بەردەوام دەبین لە سەری".
سهركۆماری توركیا رهجهب تهیب ئهردۆغان له ئۆفیسی كاری سهرۆكایهتی كۆمار له دۆڵماباخچه لهگهڵ نوێنهری میدیا بیانییهكان كۆبوویهوه.
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر ئەمریکا تا تەواوبوونی ماوەی ١٢٠ کاتژمێرەکە لە ئێوارەی سێشەممە ئەو بەڵێنانە بەرێتە سەر کە بە ئێمەی داوە، پرسی ناوچەی ئارام چارەسەر دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "تا ئێستا ٣٦٠ کیلۆمەتر کۆتنڕۆڵکراوە کە ٦٥یان ناوچەی نیشتەجێبوونن و ھەردوو شارۆچکەی گرێ سپی و سەرێ کانی-یان لەنێودان. بە درێژایی ماوەی ئۆپەراسیۆنەکە چوار سەرباز و ٧٤ سەربازی سوپای نیشتمانیی سووریا شەھید بوون و ٧٥٠ تیرۆریستیش لە چالاکی خراون".
سەرکۆماری تورکیا،راشیگەیاند "کە دەرکەوت تورکیا بە سەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنەکە تەواو دەکات کاردانەوەکان گەیشتنە ئاستێک کە سنووری ژیری و لۆژیک ببڕن. بەڵام ئێمە وێڕای ئەوەیش پێداگیرانە بەردەوام بووین لە ئۆپەراسیۆنەکەمان".
ئەردۆغان ھەروەھا گوتی: "سوپای تورکیا ناوچەکە جێناھێڵێت، بۆ ئاسایشی ئەوێ، پێویست بەمە دەکات".