کۆرۆنا.. فۆلکسڤاگن بەرهەمهێنان لە ئەورووپا رادەگرێت
- کۆمپانیای فۆلکسڤاگن-ی ئەڵمانی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، بەهۆی ئەو رەوشە نادیارەی کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەورووپا دروستی کردووە، راگرتنی بەرهەمهێنانی لە کارگەکانی ئەورووپا راگەیاند.
Berlin
بەرلین - AA
فۆڵکسڤاگن لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەهۆی ئەو دۆخە نادیارەی کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەورووپا هێناویەتییە ئاراوە لە یەکەم قۆناغدا، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەرهەمهێنان لە ئەورووپا دەوەستێنن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە ۱۹ی ئادارەوە لە ئەڵمانیا کارکردن لە کارگەکانی کۆمپانیاکە دەوەستێت، بۆ پاراستنی ژیانی کارمەندەکانیش کۆبوونەوەکان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێن".
فۆلکسڤاگن کە ۷۲ ناوەندی بەرهەمهێنانی لە ئەورووپادا هەیە، یەکەم کۆمپانیای ئەڵمانیایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە کارەکانی دەوەستێنێت.
فۆلکسڤاگن لە سەرتاسەری جیهاندا، خاوەن ٦۷۰ هەزار کارمەندە.