Belgin Yakışan Mutlu
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ-AA
له دوای گوتاره‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت پێشكه‌شی كرد، نرخی دۆلار له به‌رامبه‌ر لیره زیاتر له له‌سه‌دا ٣٣ دابه‌زی و هه‌ر دۆلارێك بووه ١٢،٢٧٥٦ لیره.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته ئابوورییه‌كان كرد و رایگه‌یاند: "بۆ له‌مه‌وا هیچ هاووڵاتییه‌كمان پێویستی به‌وه نابێت پاره‌ی بانكی له لیره‌وه بكاته دراوی بیانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 'دراوی بیانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه' ".
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا باسی له ژماریه‌ك رێكاری ئابووریی كرد، له نێویاندا داشكاندنی به‌شكردنی قازانج له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شان له بازاڕ بتوانن ئاڵتوونی ژێر سه‌رینه‌كان بخه‌نه خزمه‌ت ئابووریی وڵاته‌وه.
هاوكات ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سیستمی ئابووریی له توركیا دوا و گوتی: "توركیا نه نیازی هه‌یه و نه پێویستی به‌وه‌یه بچووكترین هه‌نگاو بۆ دواوه له‌باره‌ی ئابووریی بازاڕی ئازاد و سیستمی بۆرسه بهاوێژێت".
به‌ر له گوتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی ١٨،٣٦٧٤ لیره بوو، به‌ڵام دوای گوتاره‌كه له دابه‌زینێكی خێرادا نرخی هه‌ر دۆلارێك له‌سه‌دا ٣٣،٢ دابه‌زی و بووه ١٢،٢٧٥٦ لیره.
له كاتژمێر ٢٣:٠٠ه‌وه هه‌ر دۆلارێك به ١٣،٣٩١٠ لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.