ئابووری

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٥٥ دۆلار و ٨٣ سەنت

- لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥٥ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

Firdevs Yüksel  | 12.01.2021 - نوێکردنەوە : 13.01.2021
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٥٥ دۆلار و ٨٣ سەنت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥٥ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٥٦ دۆلار و ٣٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٥٥ دۆلار و ٦٦ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٣٣ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٣١ دابەزین و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥٥ دۆلار و ٨٣ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٥٢ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

چاوەڕوانییەکان بۆ پەسەندکردنی پاکێجی پشتیوانی زیانلێکەوتوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا کاریگەری هەبووە لەسەر نیمچە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن کە بەڵێنی ئەم پاکێجەی بە هاووڵاتییانی داوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە وردەکاری پاکێجەکە بخاتەڕوو.

لە لایەکی دیکەوە زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرەنتین لە وڵاتانی ئەورووپا رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان.
​​​​​​​
جێی ئاماژەیە لە سەرتاسەری جیهاندا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا ٩٠ ملیۆنی تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەو کەسانەیشی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە نزیک بووەتەوە لە دوو ملیۆن کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın