Firdevs Yüksel
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٦٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٦٨ دۆلار و ٣٧ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٥٩ی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی ٠،٠٩ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٤٣ سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٦ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کاریگەری بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لەسەر نرخی نەوت درێژەی هەیە.
لە لایەکی دیکەشەوە لە ئەمریکا و ئەورووپا بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو رێوشوێنەکان کەم کراونەتەوە، بەڵام ژمارەکانی تووشبووان لە هیندستان و وڵاتانی دیکەی ئاسیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمەش رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.