Rabat
ڕەبات ــ AA
بەھۆی بەردەوامی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی پێنج لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ پێنج لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و چوار ھەزار و ٢٨٥ دۆلار.
دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار و بەردەوامی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران، دەگەڕێتەوە.
ھاوکات سەرەڕای بڕیارەکانی ژمارەیەک بانکى ناوەندی بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر کەرتەکانس دارایی و ئابووریی، لەوانە ھێشتنەوەی ڕێژەی سوود وەک خۆی، بەڵام نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین.
