ئابووری

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت

- لە میانی ئەم هەفتەیەدا، مووچەی وەزارەتەکانی شەهیدان و پەروەردە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابەشدەکرێت.

Zana Natık Kerem  | 04.07.2020 - نوێکردنەوە : 04.07.2020
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ئەم هەفتەیەدا، مووچەی وەزارەتەکانی شەهیدان و پەروەردە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش، دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەکە، رۆژی یەکشەممە 5-7 و دووشەممە 6-7-2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان/ کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە رۆژی سێشەممە 7-7-2020 مووچەی شەهیدانی هاووڵاتی و زیندانیانی سیاسی کە شایستەیان ماوە لەگەڵ دەزگای گشتیی ئاسایش دابەش دەکرێت.

هەر بەپیێ خشتە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 8-7-2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شار) و رۆژی پێنجشەممە 9-7-2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە (ناوشار) دابەش دەکرێت.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın