Mustafa Melih Ahıshalı,Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕی ئازادی ئێران نرخی یەک دۆلار، ١٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە لۆکاڵییەکانەوە دەستکەوتوون، نرخی یەک دۆلار کە ماوەی چەند مانگێکە روو لە بەرزبوونەوەیە لە بازاڕی ئازاددا، بە ١٠ هەزار و ٧٠٠ تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یەک یورۆ، ١٢ هەزار و ٦٥٠ تمەنە و یەک لیرەی تورکی بە دوو هەزار و ٢٥٠ تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا نرخی یەک دۆلار لە چوار هەزار تمەنەوە بۆ حەوت هەزار و ٥٠٠ تمەن سەرکەوت، حکوومەتی سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی، بڕیاریدا نرخی هەر دۆلارێک بە چوار هەزار و ٢٠٠ تمەن جێگیربکات و کڕین و فرۆشتنی بە دۆلارەوە لە بازاڕی ئازاددا قەدەغەکردبوو.
لە راگەیەندراوێکیشدا کە دوێنێ لە لایەن بانکی ناوەندیی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوەکرابوو کە نرخی جێگیری یەک دۆلار بۆ چوار هەزار و ٤٠٣ تمەن بەرزکراوەتەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر دوکاندارانی تاران بە هۆی بەرزبوونەوەی لەناکاوی دۆلارەوە رژابوونە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو. هاوکات دوکاندارانی بازاڕی گەورەی تاران چەند رۆژێک دوکانەکانیان داخستبوو.