Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
30 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
کۆجائەلی - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "تورکیا لە چارەکی یەکەم و دووهەمی ساڵی ٢٠١٧، بەراورد بە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لەسەدا ٥ گەشەی کردووە، ئەو وڵاتانەی کە کەمال کڵچدارئۆغڵو بۆی دەچوو و رەخنەی لە تورکیا دەگرت، ئێستا تورکیا دوو هێندەی ئەوان گەشەی کردووە. تورکیا بەو گەشەسەندنەی لە نیوەی یەکەمدا لە ٢٠١٧ دا تۆماری کردووە، لەدوای چین و هیندستانەوە بەرزترین رێژەی گەشەسەندن بەخۆیەوە دەبینێت لە جیهاندا".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە میانی بەشداریکردن لە کۆنگرەی چوارەمی نائاسایی لقی ئیزمیتی ئاک پارتی، گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم لە بارەی گەشەی ئابووری وڵاتەکەیەوە گوتی: "تورکیا لە چارەکی یەکەم و دووهەمی ساڵی ٢٠١٧، بەراورد بە وڵاتانی ئەرووپا لەسەدا ٥ گەشەی کردووە، ئەو وڵاتانەی کە کەمال کڵچدارئۆغڵو بۆی دەچوو و رەخنەی لە تورکیا دەگرت، ئێستا تورکیا دوو هێندەی ئەوان گەشەی کردووە. تورکیا بەو گەشەسەندنەی لە نیوەی یەکەمدا لە ٢٠١٧ دا تۆماری کردووە، لەدوای چین و هیندستانەوە بەرزترین رێژەی گەشەسەندن بەخۆیەوە دەبینێت لە جیهاندا. کاک کەمال تۆ هەواڵی ئەمانەت لانییە، بڕۆ بیانخوێننەوە، بەقسەی لێرەو لەوێ، بەهەواڵی درۆ سەر لە میللەت مەشێوێنە".
سهرۆكوهزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە تاکو ساڵی ٢٠٢٠ تورکیا دەچێتە ریزی ئەو وڵاتانەی داهاتی تاکەکەس و داهاتی میللی دەگاتە بەرزترین ئاست، گوتی: "له 2018دا داهاتی میللیمان چوار تریلیۆن لیره دهبێت، چوار تریلیۆن لیرهش تێدهپهڕێنێت. توركیا له ساڵی 2020هوه دهچێته ریزی ئهو وڵاتانهی كه داهاتی تاكه كهس لهگهل داهاتی میللی له بهرزترین ئاستدایه".