Lokman İlhan,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
بۆگۆتا – AA
سەرۆکی کۆلۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس بەخێرهاتنی ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد کە بۆ پەخشی هەواڵەکانی بە زمانی ئیسپانی کۆلۆمبیای وەک ناوەندی پەخش هەڵبژارد.
سانتۆس لە کۆشکی کاسا دی نارینۆ لە بۆگۆتا پێشوازی کرد لە باڵیۆزی تورکیا لە بۆگۆتا، ئەنگین یورور و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەری گشتیی پەخشی ئاژانسی ئانادۆڵو، مەتین موتانئۆغڵو.
سانتۆس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وێنەی پێشوازییەکەی بڵاوکردووتەوە و نووسیوویەتی: "پێشوازیم کرد لە نوێنەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کە وەک ناوەندی پەخشی هەواڵ بە زمانی ئیسپانی کۆلۆمبیای هەڵبژاردووە. بەخێر بێن".
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا پەخشی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو بە زمانی ئیسپانی کە ناوەندی پەخشەکەی لە بۆگۆتای پایتەختی کۆلۆمبیایە دەکرێتەوە. بەمجۆرەش زمانی ئیسپانی دەبێتە ١٣ەمین زمان کە ئاژانسی ئانادۆڵو پەخشی هەواڵەکانی پێ دەکات.