Emin İleri
09 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی لقی ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ، سەلیم تەمورجی دوای سێ ساڵ لە دەستبەکاربوونی، دەستی لەکار کێشایەوە.
سەلیم تەمورجی لە سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لەوبارەیەوە سازکرد.
لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا تەمورجی ئاماژەی بەوەکرد بە دڵخۆشییەوە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی دەکێشێتەوە و رایگەیاند ''ماوەی سێ ساڵی کارمان پڕ ئاستەنگ و ناڕەحەتی بوو. پۆست و پلە کاتیین و داواکەمان هەمیشەییە. ئێمە لە خزمەت داواکەمانداین''.