Ferdi Türkten
27 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرای كرد، بەھۆی جەنگی رووسیا-ئۆکرایناوە ھەوڵەکانی وڵاتهكهی له کەرتی خۆراک بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوەی دابینکردنی دیکە بە تایبەتی لە کازاخستان، ئەمریکا و کەنەدا بەردەوامە.
گرتەی ڤیدیۆیی کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای تۆکات لە باکووری تورکیا لەگەڵ جووتیاران، بڵاوکرایەوە.
ئەردۆغان دەربارەی دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوەی دابینکاری خۆراک کە بەھۆی جەنگی رووسیا-ئۆکرایناوە تووشی قەیران بووە گوتی: "ھەوڵەکانمان له کەرتی خۆراک، بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوەی دابینکردنی دیکە بە تایبەتی لە کازاخستان، ئەمریکا و کەنەدا بەردەوامە".
سهركۆماری توركیا ئاماژەی بەوە کرد کە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانەکان لەگەڵ کۆمەڵەی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی رێکاری پێویست بۆ چاندنی گوڵەبەڕۆژە و گەنمەشامی دەگرنەبەر و گوتی: "دەمانەوێت جوتیارەکانمان یەک بست خاک لە وڵاتەکەمان بەبێ چاندن نەھێڵنەوە".
گوتیشی: "زیادکردنی بەرھەممان لە رووی دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی خۆراک و داخستنی ئەو کەلێنەی کە ئەگەر ھەیە لە بازاڕی ئەورووپا دەربکەوێت، خاوەنی گرنگییەکی ژیانییە".