Rewa Mahmood Hasan
20 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
سلێمانی - AA
بەرێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاماری ١٥ ساڵی رابردووی بەرێوەبەرایەتییەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢٠، مۆڵەتیان بە ٣٢٧ پرۆژە داوە .
ئەمڕۆ لەبینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە ئەندازیار عەزیز سەعید رەشید ئەنجامیدا، ئاماری ١٥ ساڵی رابردووی بەڕێوەبەرێتیەکەی خستەڕوو.
سەرەتا ئەندازیار عەزیز رەشید ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی جەنگی دژبە داعش و قەیرانی داراییەوە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥- ٢٠١٩ ئەو مۆڵەتانەی کە دراوە بە پرۆژەکان کەمی کردووە.
هەروەک ئاماژەی بەوەیشدا بڕی سەرمایەی كۆی پرۆژەكانیش بریتی بووە لە ٢٣ ملیار و ٩٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، لەکۆی ئەو پڕۆژانە مۆڵەتی ٣٧ پڕۆژە هەڵوەشاوەتەوە، هەندێکیان دراونەتەوە بە کەسانی دیکە.
ئەندازیار عەزیز سەعید باسی لەوە کرد کە لەئێستادا٢٩٠ پرۆژە كاریان تیادا دەكرێت و لەسەدا ٦٠ی ئەو کەرتانەش کە مۆڵەتیان پێدراوە لە کەرتی پیشەسازی بووە.