1 23,Zana Natık Kerem
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
ریاز ــ AA
سندوقی وەبەرھێنانی گشتی سعوودیە رایگەیاند کە ھەموو رێوشوێنەکانی بە مەبەستی وەرگرتنی یەکەم قەرز بە بڕی ١١ ملیار دۆلار تەواوکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا، سندوقی وەبەرھێنانی گشتی سعوودیە ئاماژەی بەوەداوە کە وەک یەکەم ھەنگاو لە چوارچێوەی بەرنامە ستراتیجییەکەی بۆ پشتیوانی دارایی لە کارو پڕۆژەکانی، ١١ ملیار دۆلار وەک قەرز وەردەگرێت.
بەپێی بەیاننامەکە سەرپەرشتیاری سندوقەکە، یاسر بن عوسمان رمیان رایگەیاندووە کە بری قەرزەکە، خەمڵاندنەکانی سندوقەکەیانی تێپەڕاندووە، ئەمە وێرای رەچاوکردنی ئەو گرنگییە زۆرەی کە لە لایەن بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانەوە دراوە لەگەڵ پابەندبوون بە پێشکەشکردنی باشترین نرخ.
یاسر بن عوسمان رمیان گوتوویەتی "گرنگە لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە وەبەرھێنانەکانمان، کۆمەڵێک بانکی سەرەکی لەو بانکانەی کە ئێمە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین دامەزرێندرێن".
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، دوای دامەزراندنی سندوقی بەڕێوبردنی گەنجینە لە ساڵی ٢٠١٧دا، وەرگرتنی ئەو قەرزە دەبێتە پشتیوانی دارایی بۆ کار و پڕۆژەکانی سندوقی وەبەرھێنانی گشتی سعوودیە.
داھاتی دارایی سعوودیە کە بە یەکەم وڵاتی ھەناردەکردنی نەوت لە جیھاندا دادەنرێت لە ئێستادا بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو، کەمیکردووە.