Mohammad Farid Mahmoud Abdullah,Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ھۆی لێدوانەکانی وڵاتانی بەرھەمھێن کە رایگەیاندبوو لەوە زیاتر نەوت ناخەنەڕوو، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا لە سەرووی ٧٩ دۆلار جێگیر بوو و مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ سێشەممە ئاژانسی ھەواڵیی Bloomberg Newsی ئەمریکی بڵاویکردبوویەوە کە سعوودیە بە نرخی ئێستای نەوت رازییە، ھەروەھا ئۆپێک نیازی نییە بەرھەمھێنان بۆ قەرەبووکردنەوەی نەوتی ئێران لە بازاڕەکاندا زیاد بکات.
لە کاتژمێر ٠٥:٤٨ خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بە ٧٩ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ھەر بەھەمان شێوە نرخی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکاندا بەرزبوویەوە و بە ٦٩ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ھەرچەندە دوێنێ سێشەممە پەیمانگای ئەمریکی (Petroleum Institute) ئاشکرای کردبوو کە نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا لە کۆتا ھەفتەی رابردوودا، بە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل زیادی کردووە، بەڵام ئەوە ھیچ کاریگەریەکی لەسەر نرخی خاوی برێنت دروست نەکردووە.