Emre Gürkan Abay,Dmitri Chirciu
02 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2022
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشنیکۆڤ رایگەیاند کە لە سایەی بەشداری نەتەوە یەکگرتووەکان و پاڵپشتیی تورکیا، توانیوویانە لەبارەی رێککەوتنی دانەوێڵەوە، گەرەنتی نووسراوی پێویست لە ئۆکراینا وەربگرین و گوتی: "رووسیا ئەو دڵنیایییانەی وەری گرتوون بەتەواو دەزانێت، بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە رێککەوتنی پەیوەندیدار بە رەوانەکردنی دانەوێڵە".
ئیگۆر کۆناشنیکۆڤ لێدوانی دا لەبارەی رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵە کە رووسیا بەشداریکردنی خۆی تیادا هەڵپەساردبوو.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشنیکۆڤ ئاماژەی بەوە دا ئەو کەشتییانەی هێزی دەریایی رووسیا کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە لە دەریای رەش هێرشێیان کرابووە سەر، بەشێک بوون لە قۆناغی دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەو رێڕەوەی لە چوارچێوەی دەستپێشخەری گواستنەوەی دانەوێڵەدا دروست کرابوون، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، رووسیا رێککەوتننامەی دانەوێڵەی هەڵپەسارد، راشیگەیاند: "لەو بارەیەوە هەڵوێستی خۆمان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خستووەتەڕوو".
ئیگۆر کۆناشنیکۆڤ گوتیشی: "لە سایەی بەشداری نەتەوە یەکگرتووەکان و پاڵپشتیی تورکیا، توانیمان لەبارەی رێککەوتنی دانەوێڵەوە، گەرەنتی نووسراوی پێویست لە ئۆکراینا وەربگرین".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکرای کرد کە ئۆکراینا بە فەرمی گەرەنتی داوەتە رووسیا سەبارەت بەو رێڕەوەی کە بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە بەکاردەهێنرێت و گوتی: "ئۆکراینا بە فەرمی رایگەیاندووە کە ئەو رێڕەوەی کە باسی لێوە دەکرێت تەنها لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکان بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە بەکاردەهێنرێت".
ئیگۆر کۆناشنیکۆڤ ئاماژەی بەوەش دا کە رووسیا ئەو دڵنیایییانەی وەری گرتوون بەتەواو دەزانێت، گوتی: "رووسیا بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە رێککەوتنی پەیوەندیدار بە رەوانەکردنی دانەوێڵە".