سياسەت, ئابووری, عێراق

"دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم رێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان"

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە.

Hawkar Yaseen  | 03.06.2021 - نوێکردنەوە : 04.06.2021
"دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم رێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی فیدراڵی ۲٠۲۱ کراوە و ئەنجامی سەردانی چەند رۆژی رابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خراوەتەڕوو، شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستووەتەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بوودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا شاندی دانوستانکار رایانگەیاندووە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارە فیدراڵییەکان رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کراوە، هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم رێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بوودجە بۆیان دیاریی کراوە بەپێی تایبەتمەندییان، بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بوودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەت لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر جەخت کراوەتەوە کە هەرێم پابەندە بە یاسای بوودجە و لەبەرامبەریشدا، پێویستە حکوومەتی فیدراڵی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın