Zana Natık Kerem
27 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ سێشەممە لە بۆرسەی عێراقدا، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥٧ ھەزار و ٦٠٠ دینار فرۆشرا، دوای ئەوەی دوێنێ، ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٤ ھەزار و ٢٠٠ دینار.
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بۆرسەی ناوخۆی عێراقدا، بەم شێوەیە بوو:
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥٧ ھەزار و ٦٠٠ دینار فرۆشرا.
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ١٥٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار کڕدرا.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ دووشەممە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەی عێراقدا، گەیشتە ١٥٤ ھەزار و ٢٠٠ دینار.
پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا، گۆڕانکاریی لە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلار ئەمریکیدا بکات، بەوەی کە نرخی کڕینی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە ھەزار و ٤٥٠ دینار دیاریی کرا، بەڵام فرۆشتنی بە بانکەکان بە ھەزار و ٤٦٠ دینار دیاریی کرا، ھەروەھا فرۆشتنی بە ھاووڵاتییان بە ھەزار و ٤٧٠ دینار دیاریی کرا.
ھاوکات میدیای عێراق بڵاوی کردەوە کە ١٨ بانک لەلایەن بانکی ناوەندییەوە خراونەتە لیستی رەشەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئەو بانکانە بەھۆی ئەوەی دۆلاریان رەوانەی دەرەوە کردووە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە سزادراون.