Emre Gürkan Abay
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2021
مۆسکۆ - AA
داهاتی کۆمپانیای گازپرۆم لە هەناردەکردنی غازی سروشتیی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو، سەدا ٧٣ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلار.
بەپێی داتاکانی خزمەتگوزاری گومرکی رووسیای فیدراڵ، قەبارەی هەناردەکردنی غازی سروشتیی لەلایەن کۆمپانیای گازپرۆم لەڕێگەی بۆرییەوە لەو وڵاتە لە مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیران بە بەراورد بە ساڵی رابردوو سەدا ١٥،٣ زیادی کردووە و بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٨،٤ ملیار مەتر سێجا.
لەو سەردەمەدا داهاتی کۆمپانیاکە لە هەناردەکردنی غازی سروشتیی سەدا ٧٣ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلار.
گازپرۆم کە گەورەترین بەرهەمهێنەری غازی سروشتییە لە جیهاندا، بەپێی یاساکانی رووسیا تاکە کۆمپانیایە کە دەسەڵاتی هەناردەکردنی غازی سروشتیی هەیە لەڕێگەی بۆرییەوە.