Emre Gürkan Abay
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
مۆسکۆ - AA
داهاتی نەوتی هەناردەکراوی رووسیا لە مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیران بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی پێشتر سەدا ٢١،٥ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٤٧،٧ ملیار دۆلار.
بەپێی داتاکانی خزمەتگوزاری گومرکی رووسیای فیدراڵ، قەبارەی هەناردەکردنی نەوت لەو وڵاتە لە شەش مانگی یەکەمدا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، سەدا ١١،٨ کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ ٨٨،٢ ملیۆن تۆن.
لەو سەردەمەدا داهاتی نەوتی هەناردەکراوی رووسیا سەدا ٢١،٥ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٤٧،٦ ملیار دۆلار.
ئەو داهاتەی کە رووسیا لە هەناردەکردنی نەوت و غازی سروشتی دەستی دەکەوێت، نزیکەی سەدا ٤٠ی بوودجەی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت.