Emre Gürkan Abay
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
مۆسکۆ- AA
بەگوێرەی زانیارییەکانی خزمەتگوزاری گومرگی رووسیا، قەبارەی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە هەشت مانگی سەرەتای ٢٠١٩دا بەڕێژەی لەسەدا ٩،٤ کەمی کردووە و بووتە ١٦٠ ملیۆن تۆن.
لەم قۆناغەدا داهاتی داهاتی هەناردەی نەوت بەراورد بە هەمان هەشت مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا ٤٠ کەمی کردووە و بووەتە ٤٩ ملیار دۆلار.
هەروەها لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان بەڕێژەی لەسەدا دوو کەمی کردووە و بووەتە ٩٣ ملیۆن دۆلار، داهاتەکەشی بە رێژەی لەسەدا ٣٠ کەمی کردووە و بووەتە ٣٠ ملیار دۆلار.
کۆی ئەو داهاتەشی لە هەناردەکردنی نەوت بەدەست دەهات بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩، بە رێژەی لەسەدا شەش کەمی کردووە و بووەتە ١٢١ ملیار دۆلار.
جێی ئاماژەیە هەناردەکردنی نەوت و غازی سرووشتی نزیکەی لەسەدا ٤٠ی کۆی بوودجەی رووسیا پێکدەهێنێت.