Zana Natık Kerem
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ھۆی ئەوەی ژمارەیەک سەکۆی ھەڵکەندنی بیرەکانی نەوت لە ئەمریکا لە کارکردن وەستاون، نرخی خاوی برێنت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزین کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٧ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی ھەینی رابردوو کۆمپانیای (Baker Hughes) بۆ خزمەتگوزاری نەوت رایگەیاندبوو کە لە کۆتا ھەفتەی رابردوودا، چوار سەکۆی ھەڵکەندنی بیرەکانی نەوت لە ئەمریکا لەکارکردن وەستاون.
لە کاتژمێر ٠٧:١١ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٢١ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٧ دۆلارو ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٠٧ لەسەدا دابەزی و ھەر بەرمیلێکی بە ٥٧ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.