Ebru Şengül Cevrioğlu
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٥٨ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٢ دۆلار و ٢٢ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٠ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٢،٥٢ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٨٠ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٥ دۆلار و ٩١ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٠ دۆلار و ٣٦ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٤٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٠ دۆلار و ١٠ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ٩٧ سەنت بمێنێتەوە.