Ebru Şengül Cevrioğlu
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٣٣ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٤٦ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٥ دۆلار و ٩٩ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٤، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٤٤ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٦ دۆلار و ٣٣ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٢ دۆلار ٣٩ سەنت فرۆشرا.
چاوەڕوانییەکان لەبارەی زیادبوونی داواکاری وەرزیی لەسەر نەوت لەلایەن وەبەرهێنەران و چاوەڕوانییەکان لەبارەی سنووردارکردنی خستنەبازاڕی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە رۆڵیان هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
نزیکبوونەوە لە پشووی رۆژی بیرەوەری لە ئەمریکا لە ٢٩ی ئایار کە وەک دەسپێکی زیادبوونی داواکاری لەسەر نەوت لێک دەدرێتەوە، بە بوونە هۆی زیادبوونی داواکاری لەسەر نەوت لەو وڵاتە، رۆڵی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا.
کەمکردنەوەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لەلایەن ئۆپیک پڵەس کە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک لە وڵاتانی هەناردەکاری دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێک هاتووە لە مانگی ئایارەوە کاری پێ دەکرێت، بە بوونە هۆی ئەوەی نیگەرانی لە ئەگەری کەمی خستنەبازاڕی نەوت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، کاریگەری هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٧٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٩٥ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٧٨ سەنت بمێنێتەوە.