Firdevs Yüksel
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٦١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٩٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٩ دۆلار و ٦٣ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٣، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٠٣ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٩ دۆلار و ٦١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٥ دۆلار ٥٢ سەنت فرۆشرا.
نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی بازرگانیی ئەمریکا و ناڕوونییەکان سەبارەت بە ئابووریی چین، بەردەوامە لە هەڵکشان و داکشان.
ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پێشنینی دەکات یەدەگەکانی نەوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، ٧٩٧ هەزار بەرمیل کەم بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە وا پێشبینی دەکرا کە دوو ملیۆن ٢٥٠ هەزار بەرمیل کەم بکات. بڕیاریشە ئەمڕۆ زانیارییە فەرمییەکانی تایبەت بە یەدەگی نەوتی ئەمریکا ئاشکرا بکرێن.
سەرەڕای هەنگاوەکانی حکوومەتی چین بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی، ئابووری وڵاتەکە لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە گەشەی کردووە، ئەمەش سەبارەت بە چالاکییە ئابوورییەکان نیگەرانیی دروست کردووە.
لاوازیی گەشەکردنی ئابووریی لە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاو لە جیهان (چین)، وا دەکات کە خواست لەسەر نەوتیش کەم بێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە نادڵنیاییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکان، پشتگیری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکات.
پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی گرووپی ئۆپیک پڵەس بەتایبەتیش سعوودیە و رووسیا لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، دابینکردنی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٨٢ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ١٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٤٩ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ١٦ سەنت بمێنێتەوە.