Firdevs Yüksel
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٣ دۆلار و ٧٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤٣ دۆلار و ١٧ سه‌نت و به ٤٣ دۆلار و ٧٥ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٣دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ٠،٠٥ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٣ دۆلار و ٧٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤١ دۆلار و ٣٣ سه‌نت فرۆشرا.
توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا به تایبه‌ت له ئه‌ورووپا و زیاتر هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له ئه‌مریكا، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر نرخی نه‌وت.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٨٠ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٩٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٦٤ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٤٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.