Zeynep Beyza Kılıç
08 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ١٠١ دۆلار و ٣٨ سەنت مامهڵهی پێوه دهكرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٩٨ دۆلار و ٤١ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ١٠٠ دۆلار و ٥٨ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا ٠،٨٠ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و گەیشتە ١٠١ دۆلار و ٣٨ سەنت.
لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٩٦ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخەکان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا تا ١٠٩ دۆلار بەرزبوونەوە، بەڵام کاتێک ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەوەی ئاشکرا کرد کە وڵاتانی ئەندامی ناو ئاژانسەکە لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە بڕێکی دیاریکراو لە یەدەگەکانی نەوتی تایبەت بە دۆخی لەناکاو بخەنە بازاڕەوە.
ئاژانسەکە رۆژی چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستبووەڕوو کە ١٢٠ ملیۆن بەرمیل لە یەدەگەکانی نەوتی تایبەت بە دۆخی لەناکاو دەخەنە بازاڕەوە. لەو بڕەش ٦٠ ملیۆن بەرمیل لە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا دەبێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانەش لە بارەی خستنەبازاڕی یەدەگەکانی نەوتەوە، نرخەکان روویان لە کەمی کرد.