Musab Turan
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
جێگری وه‌زیری بازرگانیی توركیا، ره‌زا تونا توراگای رایگه‌یاند كه له میانی بارزگانی بێ به‌ركه‌وتندا شۆفێرانی توركیا ڕۆژانه له گۆڕه‌پانی هاوبه‌شی ده‌روازه‌ی سنووری خابور له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیلدا بارهه‌ڵگره‌كانیان راده‌ستی شۆفێرانی عێراق ده‌كه‌ن و به‌م جۆره رۆژانه هه‌زار و ٥٠٠ بارهه‌ڵگر له توركیاوه ده‌چنه عێراق.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ره به‌ره ده‌ڕه‌وێنه‌وه و رایگه‌یاند "هه‌نارده‌كردن له تشرینی یه‌كه‌م به به‌راورد به تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له سه‌دا ٥،٦ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ١٧ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار. به‌مه‌ش هه‌نارده‌كردن له ماوه‌ی مانگێكدا گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاست له مێژووی كۆماری توركیادا".
توراگای له میانی به‌شداركردن له لوتكه‌ی سه‌ركردایه‌تی سینجهری كه له‌لایه‌ن یانه‌ی سنجیری مارمارا رێكخرابوو كه قوتابیانی زانكۆی مارمارا پێكیان هێناوه، له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری توركیا و هه‌نارده‌كردن دوا.
ره‌زا تونا توراگای به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر ئابووری ته‌واوی وڵاتانی جیهان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ره به‌ره ده‌ڕه‌وێنه‌وه، گوتی: "هه‌نارده‌كردن له تشرینی یه‌كه‌م به به‌راورد به تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له سه‌دا ٥،٦ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ١٧ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار. به‌مه‌ش هه‌نارده‌كردن له ماوه‌ی مانگێكدا گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاست له مێژووی كۆماری توركیادا".
جێگری وه‌زیری بازرگانیی توركیا، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گوتیشی: "هه‌نارده‌كردنی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ ده‌ره‌وه له چاره‌كی سێیه‌مدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ چاره‌كی دووه‌م له سه‌دا ٣٣،٩ زیادی كرد. ئه‌گه‌ر خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی ههناردهكردنمان به تێكڕایی له‌م پێنج مانگه‌ی دواییدا به‌راورد بكه‌ین به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌وا هه‌نارده‌كردن به رێژه‌ی له سه‌دا ٢،٣ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیتووه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له میانی بارزگانی بێ به‌ركه‌وتندا شۆفێرانی توركیا ڕۆژانه له گۆڕه‌پانی هاوبه‌شی ده‌روازه‌ی سنووری خابور له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیلدا بارهه‌ڵگره‌كانیان راده‌ستی شۆفێرانی عێراق ده‌كه‌ن و به‌م جۆره رۆژانه هه‌زار و ٥٠٠ بارهه‌ڵگر له توركیاوه ده‌چنه عێراق.