ئابووری, عێراق

تەماتەی خۆماڵیی لە عەلوەی هەولێر کیلۆی بە ١٨ دینارە

- بەروبوومێکی زۆری جووتیارانی هەرێمی کوردستان پێگەیشتووە، بەڵام لە بازاڕدا پارە ناکات و جووتیاران دەڵێن ئەو نرخەی پێمان دەدەن چەند بەرامبەر کەمترە لە تێچووی بەرهەمهێنانی.

Hawkar Yaseen  | 07.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
تەماتەی خۆماڵیی لە عەلوەی هەولێر کیلۆی بە ١٨ دینارە

Arbil

هەولێر - AA

یەک کیلۆ تەماتەی خۆماڵیی لە عەلوەی هەولێر ١٨ دیناری عێراقی دەکات بۆ جووتیاران و بەروبوومی هاوردە بازاڕی وەستاندوون، بەروبوومەکانی پەتاتە و بیبەر و خەیار و بەرووبوومە وەرزییەکانی دیکەیش لە هەمان دۆخدان.

رابەر ئیبراهیم لە عەلوەی هەولێر کاری بەقاڵی دەکات، ٤٢ سندوق تەماتەی خۆماڵیی ٢٠ کیلۆیی لە جووتیارێک کڕیبوو بە ٤٢ هەزار دینار بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی راگەیاند "ئێستا بەروبوومی ناوخۆ لە بازاڕدا زۆرە، بەڵام پارە ناکات، من سندوقێک تەماتەم بە هەزار دینار کڕیوە سندوقەکەم بە بەتاڵی بە جووتیارەکە فرۆشتووە بە ٦٢٥ دینار واتە تەماتەکەی ناوی کە ٢٠ کیلۆ گرامە ٣٧٥ دینارم پێداوە".

ئەو دەڵێت "لە بازاڕدا تەماتەی هاوردە زۆرە، ئێستا بڕێکی زۆر تەماتەی ئێرانی بۆ عەلوەی هەولێر هاتووە کیلۆی بە ١٥٠ دینار، لەبەر ئەوەی ئێستا بەروبوومەکە زۆرە بۆیە بەروبوومی ناوخۆ هیچی پارە ناکات و جووتیار زۆر زەرەر مەندە لە دۆخەکە".

گوتیشی: "دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساردکەرەوەی گەورە دروست بکات و ئەو بەروبوومە خۆماڵیانەی تیادا هەڵبگیرێت، حکوومەت دەبێت خۆی بازاڕ بۆ بەروبوومە خۆماڵییەکان دروست بکات".

ئێستا لە هەرێمی کوردستان وەرزی پێگەیشتنی تەماتە و پەتاتە و شووتی و خەیار و بیبەر و چەندین بەروبوومی دیکەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بازاڕ و ساغ نەبوونەوەی ئەو بەروبوومانە جووتیاران دەڵێن تووشی زەرەر و زیانێکی زۆر بوون و کێبڕکێی بەروبوومە هاوردە کراوەکانیان پێ ناکرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın