Zuhal Demirci
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
لەندەن – AA
لە میانی رێککەوتننامەی هاوبەشیی هەماهەنگی و وەبەرهێنانی ستراتیجیی کە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە واژوو کراوە، بەحرێن بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار پاوەند وەبەرهێنان لە بەریتانیا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک و جێنشین و سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، شێخ سەلمان بن حەمد ئەلخەلیفە لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیووە بە رێککەوتننامەی هاوبەشیی هەماهەنگی و وەبەرهێنانی ستراتیجیی کە ئەمڕۆ واژووی لەسەر کراوە و تیایدا هاتووە: "ئامانج لە رێککەوتننامەکە کە وەبەرهێنان بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار پاوەند لە بەریتانیا دەکرێت، پشتیوانیکردن لە فرەجۆرکردنی سەرچاوەی ئابووریی بەحرێن و هاندانی هەماهەنگی زیاترە بۆ تەکنەلۆجیای پاک، خزمەتگوزاری کار و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵاتدا".
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرنج خراوەتە سەر داگیرکاریی رووسیا بۆ ئۆکراینا و دروستبوونی هەڕەشەکان لەسەر سەقامگیریی نێودەوڵەتیی بەو هۆیەوە و هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن بۆ دەربڕینی هەڵوێستی بەهێزی هاوبەش لە بەرامبەر چالاکییەکانی ئێران کە دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە".