ئابووری

برێنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

- نرخی خاوی برێنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ھەر بەرمیلێکی لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٦ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Zana Natık Kerem  | 19.02.2019 - نوێکردنەوە : 19.02.2019
برێنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

بە ھۆی گەشبینیەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین، نرخی خاوی برێنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ھەر بەرمیلێکی لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٦ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆشکی سپی رایگەیاند کە بەم نزیکانە شاندێکی چین سەردانی واشنتۆن دەکات کە لە میاندا گەڕێکی دیکەی دانوستانی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ساز دەکرێت.

هەورەها بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دەگەڕێتەوە بۆ پێشبینیەکان لەبارەی کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕەکان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ھەورەھا دابەزینی ئاستی بەرھەمھێنان لە وڵاتانی ھەناردەکاری لە رێکخراوی OPEC.

لە کاتژمێر ٠٨:١٦ خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،١٤ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٦ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەھەمانشێوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٧٧ لەسەدا بەرزبووەوە ھەر بەرمیلێکی بە ٥٦ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın